ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

عەلی قەسیر

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی حزبوڵا، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. عەلی قەسیر نوێنەری حزبوڵایە لە ئێران و فاکتەری سەرەکی چالاکییە دارایی و بازرگانییەکانە کە سوود بە هێزی سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران(IRGC-QF) و حزبوڵا دەگەیەنێت. هەروەها برازای محمد قەسیر بەرپرسی حزبوڵایە و لە نزیکەوە کاردەکات لە بواری ئاسانکاری بۆ چالاکییە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبوڵا.

عەلی قەسیر بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرەی تەلاقی گرێدراوی حزبوڵایە، کە دارایی بارە نەوتییەکانی IRGC-QF دابین دەکات. عەلی قەسیر کەشتییە دەریاییەکان ڕادەسپێرێت بۆ گەیاندنی بارەکان بۆ تۆڕە تیرۆریستییەکان لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی IRGC-QF. بەرپرسیاریەتی یەکانی عەلی قەسیر بریتین لە دانوستانی نرخی فرۆشتن بۆ کاڵاکان و پاککردنی پارەدانی کەشتی پەیوەست بە کەشتی. عەلی قەسیر چاودێری دانوستانەکانی نرخی فرۆشتن دەکات و هاوکاری کردووە بۆ دابینکردنی خەرجییەکان و ئاسانکاری بۆ بارکردنی نەوتی ئێران لەلایەن “ئادریان دەریا 1”بۆ بەرژەوەندی IRGC-QF. عەلی قەسیر نوێنەرایەتی کۆمپانیای کەنار دەریای Hokoul S.A.Lە لە لوبنان. کۆمپانیایەکی دوور لە کەنارە بۆ دانوستانەکان لەسەر دابینکردنی نەوتی خاوی ئێران بۆ سوریا. لەگەڵ ئەوەشدا عەلی قەسیر پلانی داناوە و کاری لەگەڵ ئەوانی تر کردووە بۆ بەکارهێنانی گرووپی تەلاقی بۆ ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی بەهای دەیان ملیۆن دۆلار لە پۆڵا.

لە ڕێکەوتی 4ی ئەیلوولی 2019دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، عەلی قەسیری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە عەلی قەسیر لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ عەلی قەسیر. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

وێنەکان:

پۆستەرەکان:

شوێنە پەیوەندیدارەکان:

ئێران

ڕێکەوتی لەدایکبوون:

29 يوليو 1992

شوێنی لەدایکبوون:

دیر کانون ئەلنەهر، لوبنان

هاووڵاتی:

لوبنان

نەتەوە:

لوبنان

ژمارە(ەکان)ی پاسپۆرت و وڵات:

RL3367620 (لوبنان)، ڕێکەوتی کات بەسەرچوون: 28ی ئابی 2020

ڕەگەز:

پیاو

ناوەکان/ ڕێنووسە جیاوازەکانی ناو:

عەلی قەسیر، عەلی کەسیر، عەلی قەسیر؛ عەلی قەسیر

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content