ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

عەلی سید محمد مصطفی البکری

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 5 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

دەربارەی

“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عەلی سید محمد مصطفی البکری، ناسراو به عبدالعزیز المصری تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. البکری ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئەلقاعیدە(AQ) و دەستەی بڕیاردەری ئەو گرووپەیە و هاوکارێکی نزیکی سەرکردەی (AQ)، سیف العدل و ایمان الظواهرییە. البکری پسپۆڕی چەکی کیمیایی و تەقەمەنییە. 

البکری بەر لە چوونە پاڵ AQ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی جیهادی ئیسلامی میسر بە سەرۆکایەتی الظواهری بووە. ئەو وەک ڕاهێنەرێک لە کەمپەکانی AQ لە ئەفغانستان خزمەتی کردووە و مەشقی بە نێردراوی تیرۆریستی کردووە لە بەکارهێنانی تەقەمەنی و چەکی کیمیاییدا. البکری هەروەها لە مانگی کانوونی یەکەمی 2000 هەوڵی ڕفاندنی گەشتێکی ئاسمانی پاکستانی داوە. پێدەچێت بەردەوام بێت لە مەشقپێکردنی تیرۆریستانی AQ و توندڕەوەکانی تر.

البکری لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئێران نیشتەجێیە.

لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی یەکەمی 2005دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، البکری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە البکری لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ البکری. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AQ (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

وێنەکان

پۆستەرەکان

شوێنە پەیوەندیدارەکان

ئێران

ڕێکەوتی لەدایکبوون (مانگ، ڕۆژ، ساڵ)

18 أبريل 1966

شوێنی لەدایکبوون

بنی سویف، میسر

نەتەوە

میسر

ڕەگەز

پیاو

ڕەنگی چاو

تۆخ

ناوەکان/ ڕێنووسە جیاوازەکانی ناو

عەلی سعد محمد مصطفی بکری؛ عبدالعزیز المصری؛ حسن عمر ابراهیم عەلی سلیم ابو سالسبیل؛ ابو سالسبیل حسن عمر؛ حسن عمر زیزۆ

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.
Skip to content