“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عزیز حەقانی، ناسراو به عبدالعزیز حەقانی تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. عەزیز سەرکردەیەکی سەرەکی تۆڕی حەقانی (HQN) و برای سەرۆکی HQN و جێگری سەرکردەی طالبان سراجالدین حەقانی ە. ئەمریکا تۆڕی حەقانی(HQN) وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی(FTO) ڕاگەیاندووە.
عەزیز دەستی هەبووە لە پلاندان و ئەنجامدانی هێرشی تەقەمەنییە دروستکراوەکان لە دژی ئامانجەکانی حکومەتی ئەفغانستان و بەرپرسیاریەتی هەموو هێرشە گەورەکانی HQNی لە دوای مردنی براکەی بدرالدین حەقانی لە ئەستۆ گرت. عەزیز لە هێرشەکانی HQN دژ بەهێزەکانی ئەفغانی و هاوپەیمانی بەدرێژایی سنووری ئەفغانستان و پاکستان بەشێوەیەکی تایبەتی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی لۆجستی و بڕیاری فەرماندارێتیدا کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو وەک فاکتەری سەرەکی HQN خزمەتی کردووە بۆ ئۆپەراسیۆن لە کابول و هێرشە بەرزەکانی سەرانسەری ئەفغانستان.
لە 25ی ئابی 2015دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، حەقانی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە حەقانی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ حەقانی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO HQN، بە تاوان دادەنرێت.