“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالولی ناسراو بە عمر خالد خوراسانی تاکوو 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. وەلی سەرۆکی جماعت الاحرار (JuA)، گرووپێکی چەکداری سەر تحریک طالبان پاکستان (TTP)ە (کە ئەمریکا وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕایگەیاندووە). بە سەرۆکایەتی وەلی، JuA یەکێک بووە لە چالاکترین تۆڕەکانی TTP لە پارێزگای پەنجاب لە پاکستان و بەرپرسیاریەتی چەند هێرشی لە سەرانسەری پاکستان ڕاگەیاند.
بەپێی راپۆرتەکان وەلی لە پارێزگاکانی نەنگەرهار و کوناری ئەفغانستانەوە کاردەکات. وەلی لە ئاژانسی مۆهمەند لە پاکستان لەدایک بووە. پێشتر ڕۆژنامەنووس و شاعیری بووە و لە چەند قوتابخانەی شاری کاراچی پاکستان خوێندوویەتی.