ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

عبدالقادر محمد عبدالقادر

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

پاداشت

تاکوو 3 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالقادر محمد عبدالقادر ناسراو بە عکرمە تاکوو 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.  عبدالقادر محمد عبدالقادر بەڕێوەبەری باڵای الشبابە و وەک سەرۆکی ئۆپەراسیۆن و ئامادەکارییەکان خزمەتی کردووە. عبدالقادر کاروباری پلاندانی هێرشەکانی الشبابیشی بەڕێوە بردووە. ئەو هەماهەنگی ڕاکێشانی گەنجانی کینا بۆ الشباب و فەرماندەی هێزی چەکدارانی الشباب لە سۆمالی لە ئەستۆ بووە.

لە ڕێکەوتی 6ی ئابی 2021دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، عبدالقادری وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە عبدالقادر لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ عبدالقادر. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ الشباب (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت.

وێنەکان:

پۆستەرەکان:

شوێنە پەیوەندیدارەکان:

سۆماڵیا

ڕێکەوتی لەدایکبوون:

1985؛ 1979

شوێنی لەدایکبوون:

سۆمالی؛ کینیا

هاووڵاتی:

کینیا

نەتەوە:

کینیا

ڕەگەز:

پیاو

کێش:

110 تاکوو 121 پاوەند (50 تاکوو55 کیلۆگڕام)

نیشانەی تایبەتمەندی:

عبدالقادر سێ پەنجەی دەستی چەپی لەدەست داوە

ناوەکان/ ڕێنووسە جیاوازەکانی ناو:

عبدوقادر محمد عبدالقادر؛ عبدالقادر محمد عبدالقادر؛ عکرمه

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please open your Line app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Viber app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی وایبەر بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content