“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە عبدالباسط الحاج الحسن حاج حمد تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. عبدالباسط وەک یەکێک لە فاکتەرەکانی چەکداری لە کوشتنی فەرمانبەرانی دەم و دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا(USAID)، جۆن گرانڤیل(John Granville) و عبدالرحمان عباس رحامه لە 1ی کانوونی دووەمی 2008 لە خەرتوم لە لایەن پۆلیسەوە داوا کراوە.
دادگایەکی سودانی لە ساڵی 2009دا، عبدالباسطی تاوانبار کرد بە تۆمەتی بەشداربوون لە کوشتنەکاندا و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا. هەڵبەت عبدالباسط لە ڕێکەوتی 10ی حوزەیرانی 2010دا بەر لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە زیندان هەڵات. ئەو هەر خۆ دەدزێتەوە و دەڵێن لە سۆمالیا نیشتەجێیە.
لە ڕێکەوتی 8ی کانوونی دووەمی 2013دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، عبدالباسطی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە عبدالباسط لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ عبدالباسط.