“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە سراجالدین حەقانی، ناسراو به سراج حەقانی خلیفه، تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. سراجەدین سەرکردایەتی تۆڕی حەقانی (HQN) دەکات. ئەمریکا ئەم تۆڕەی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی (FTO) ڕاگەیاندووە. بە سەرۆکایەتی ئەو، HQN چەندین فڕاندن و هێرشی بەرچاوی لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان و حکومەتی ئەفغانستان و ئامانجە مەدەنییەکان داڕشتووە. لە ساڵی 2015دا سراجالدین وەک جێگری سەرۆکی طالبان دەستنیشان کرا و هاوپەیمانی نێوان HQN و طالبانی قایم و پتەو کرد.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕێکخراوێکی هەواڵی ئەمریکی، سراجالدین دانی بەوەدا نا کە پلانی هێرشی 14ی کانوونی دووەمی 2008ی دژ بە هۆتێلی سیرینا لە کابول لە ئەفغانستانی داڕشتووە کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس لەوانە سۆر دەیڤید هەسلا (Thor David Hesla)، هاووڵاتی ئەمریکی. هەروەها سراجالدین دانی بەوەدا نا کە پلانی هەوڵی کوشتنی مانگی نیسانی 2008ی سەر حامد کارزای سەرۆکی ئەفغانستانی داڕشتووە.
لە ڕێکەوتی 11ی ئازاری 2008دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، سراجالدین حەقانی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە سراجالدین حەقانی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ سراجالدین حەقانی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO HQN، بە تاوان دادەنرێت.