دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا (داعش) لە پاشماوەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق (AQI) پێک هات. گرووپەکە ناوی داعشی گرتە بەر بۆ دەربڕینی ئاواتە هەرێمییەکانی خۆی لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی فراوان کرد بۆئەوەی شەڕی سوریا بگرێتەوە. داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 بە سەرۆکایەتی ابوبکر البغدادی دامەزرانی خەلافەتێکی ئیسلامی ڕاگەیاند. ئەو لە 27ی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئۆپەراسیۆنێک کە سوپای ئەمریکا بۆ گرتنی ئەو ڕێکی خستبوو، کوژرا. داعش ئەو ململانێیەی لە سوریا و گرژییە تایفەگەرییەکانی عێراق بە دەست هێنا کە ڕێگەی پێ دا خاکی هەردوو وڵات کۆنتڕۆڵ بکات. لە ساڵی 2019دا، هاوپەیمانی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعش، کە پێکهاتبوون لە چەند نەتەوەیەکی هاوبەش و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، هەموو ئەو ناوچانەیان ڕزگار کرد کە لە سوریا و عێراقدا لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون. هەوڵەکانی دژ بەو گرووپە لە عێراق و سوریا و وڵاتانی تر بەردەوامە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2015دا داعش زنجیرەیەک هێرشی ڕێکوپێکی لە پاریس ئەنجامدا کە نزیکەی 130 کەسی کوشت کە ئەمریکییەکی تێدابوو و زیاتر لە 350 کەسی تریش بریندار بوون. لە مانگی ئاداری 2016دا داعش دوو هێرشی هاوکاتی لە برۆکسل ئەنجامدا و 32 کەسیان کوشت کە چوار هاوڵاتی ئەمەریکی تێدا بوون و زیاتر لە 250 کەسیان بریندار کرد. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2016دا، چەکدارێک کە خۆی بە لایەنگری داعش دەزانی، 49 کەسی کوشت و 53 کەسی تریشی بریندار کرد لە یانەی شەوانەی Pulse لە ئۆرلاندۆی فلۆریدا. لە مانگی حەوتی ساڵی 2016دا داعش لە کاتی ئاهەنگەکانی ڕۆژی باستیلدا هێرشی کردە سەر قەرەباڵغییەکی شاری نیس لە فەڕنسا و لە ئەنجامدا 86 کوژراوی لێکەوتەوە کە سێ هاوڵاتی ئەمەریکی تێدابوو. لە کانوونی دووەمی 2019دا داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەی خۆکوژی چێشتخانەیەک لە منبیجی سوریا ڕاگەیاند و 19 کەسی کوشت کە چواریان ئەمریکی بوون. ڕۆژی یەکشەممەی جەژنی پاکی 2019 لە سریلانکا زیاتر لە 250 کەسی کوژران کە پێنجیان هاوڵاتی ئەمەریکی بوون، کاتێک تیرۆریستانی ئیلهامبەخشی داعش تەقینەوەی خۆکوژییان لە چەندین کەنیسە و هۆتێل ئەنجامدا.
لە ڕێکەوتی 17ی کانوونی یەکەمی 2004دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو)، AQI (داعشی ئێستای) وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 15ی ئایاری 2004دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، AQI وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە داعش لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ داعش. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ داعش بە تاوان دادەنرێت.