داعشی سەحرای گەورە (ISIS-GS) لە ساڵی 2015دا پاش جیابونەوە لە گرووپی المرابطون، کە گروپێکی ئەلقاعیدە بوو پێک هات و سوێندی بە داعش خوارد. بە شێوەیەکی سەرەکی لە مالی دامەزراوە و بە درێژایی سنووری مالی-نیجەر کاردەکات، گرووپەکە لە بورکینا فاسۆش چالاکە. ISIS-GS بەرپرسیاریەتی چەندین هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە، لەوانە هێرشەکەی 4ی تشرینی یەکەمی 2017 بۆ سەر ئێشکگری هاوبەشی ئەمریکا لە ناوچەی تۆنگۆ تۆنگۆی نیجەر کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی چوار سەربازی ئەمریکا و چوار سەربازی نیجێری. لە نۆڤەمبەری 2019دا، ISIS-GS هێرشێکی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی مالی کە 54 سەرباز کوژران.
لە ڕێکەوتی 23ی ئایاری 2018دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو)، ISIS-GS وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 16ی ئایاری 2018دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، ISIS-GSی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە ISIS-GS لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ ISIS-GS. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ ISIS-GS بە تاوان دادەنرێت.