“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە خەلیل الرحمن حەقانی، ناسراو به خەلیل حەقانی یان خەلیل احمد حەقانی، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. خەلیل سەرکردەی باڵای تۆڕی حقانی (HQN)یە. ئەمریکا ئەم تۆڕەی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی (FTO) ڕاگەیاندووە.
خلیل ڕۆڵی هەیە لە دابینکردنی ئاسانکاری دارایی و یارمەتیدانی طالبان کە لە ئەفغانستان نیشتەجێیە. لە سەرەتای ساڵی 2010 لە پارێزگای لۆگەر لە ئەفغانستان دەرماڵەی بۆ ئەندامانی طالبان دابین کرد. لە ساڵی 2009دا خلیل یەکێک بوو لەو چەند کەسەی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە بوو کە لە لایەن طالبان و HQNەوە گیرابوون. خەلیل لەسەر فەرمانی برازاکەی سراجالدین حقانی سەرۆکی گشتی HQN و جێگری سەرۆکی طالبان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە. خەلیل نوێنەری ئەلقاعیدە بە ناوی ئەلقاعیدە(AQ)ش بووە و بەستراوەتەوە بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی AQ. لەساڵی 2002دا بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکانی AQ لە پارێزگای پەکتیای ئەفغانستان شەڕڤانەکانی بڵاوکردۆتەوە.
لە ڕێکەوتی 9ی شوباتی 2011دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، خەلیل حەقانی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە خەلیل حەقانی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ خەلیل حەقانی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO HQN، بە تاوان دادەنرێت.