“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە حفیظ سەعید، دامەزرێنەر و سەرکردەی لەشکری طیبه (LeT)، ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی (FTO) (بەپێی ڕاگەیاندنی ئەمریکا)، تاکوو 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. سەعید لە نۆڤەمبەری 2008دا بەشداری لە پلاندانانی هێرشە تیرۆریستییە 4 ڕۆژییەکەی سەر شاری مۆمبای هیندستان کرد کە 166 کەسی گیانیان لە دەست دا کە شەش ئەمریکیش لە ناویاندا بوون.
لە ساڵی 2020دا دادگایەکی دژە تیرۆری پاکستان سەعیدی بە تۆمەتی چەندین تاوانی دارایی تیرۆر تۆمەتبار کرد و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. ئەمریکا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای زانیاری لەسەر سعید چونکە سیستەمی دادوەری پاکستان سەرکردە و فاکتەرە تاوانبارەکانی LeTی لە ڕابردوودا ئازاد کردووە.
لەڕێکەوتی 27ی ئایاری 2008دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، سەعیدی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە سەعید لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ سەعید. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO LeT ، بە تاوان دادەنرێت. لە 10ی کانوونی یەکەمی 2008دا، سەعید لە لیستەی 1267/1989ی کۆمەڵەی سزاکانی قاعیدە وەک تاکە کەسی پەیوەست بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە تۆمار کرا و خستیە ناو سزا نێودەوڵەتییەکانەوە.