حزبوڵا گرووپێکی تیرۆریستی لوبنانییە کە چەک و ڕاهێنان و پارە لە ئێرانەوە وەردەگرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەساڵی 1984 وەک سپۆنسەری دەوڵەتی تیرۆر دەستنیشانی کردووە. حزبوڵا تۆڕێکی تیرۆریستی گەورە و بەرپرسیارە لە چەندین هێرشی بەرفراوان. ئەمانە بریتین لە: تەقینەوە خۆکوژییەکانی ساڵی 1983ی باڵوێزخانەی بەیروت و سەربازگەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیروت، هێرشی ساڵی 1984 بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت و ڕفاندنی فڕۆکەی 847یTWA لە ساڵی 1985. حزبوڵا لە هێرشەکانی ساڵی 1992 بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئەرجەنتین و هەروەها تەقینەوەی ساڵی 1994ی کۆمەڵگەی هاوکاری هاوبەشی جوولەکەکانی ئەرجەنتینی لە بوئێنۆس ئایرس تێوەگلا. لە ساڵی 2012دا، هێزەکانی حزبوڵا هێرشێکی خۆکوژی سەرکەوتوویان لە بولگاریا ئەنجامدا. یاسادانەران هەوڵی هێرشی تیرۆریستی حزبوڵا و پیلانگێڕانی لە وڵاتانی وەک ئازەربایجان و قوبرس و میسر و کوێت و نایجیریا و پێروو و تایلەند پوچەڵ کردەوە.
لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 1997دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، حزبوڵای وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. دواتر لە 31ی تشرینی یەکەمی 2001، وەزارەتی خەزانەداری بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، حزبوڵای وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە حزبوڵا لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ حزبوڵا. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا بە تاوان دادەنرێت.