“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە حافظ عبدالرحمن مەکی، ناسراو به عبدالرحمن مکی تاکوو 2 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. مەکی لە لەشکری طیبه (LeT)دا کە ڕێکخراوەی تیرۆریستی تایبەتی (بەپێی ڕاگەیاندنی ئەمریکا) دێتە ئەژمار، لە پێگەی بەڕێوەبەرایەتیدا خزمەتی کردووە. ئەو هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە کۆکردنەوەی پارە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی LeT.
لە ساڵی 2020دا دادگایەکی دژە تیرۆری پاکستان مەکی بە تۆمەتی پارەدارکردنی تیرۆری تاوانبار کرد و سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. ئەمریکا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای زانیاری لەسەر مەکی چونکە سیستەمی دادوەری پاکستان سەرکردە و فاکتەرەکانی LeTی لە ڕابردوودا ئازاد کردووە.
لە ڕێکەوتی 4ی تشرینی دووەمی 2010دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، مەکی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە مەکی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ مەکی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ FTO LeT ، بە تاوان دادەنرێت.