جماعة الاحرار (JUA) گرووپێکی چەکداری سەر بە تحریک طالبانی پاکستان (TTP)ە. ئەمریکا TTP وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاندووە. لە مانگی ئابی 2014دا، لەلایەن عبدالولی سەرۆکی پێشووی TTP دامەزراوە، JuA هێرشی چەندجارەی لە پاکستان ئەنجام داوە و هاوڵاتیانی مەدەنی و کەمینە ئاینییەکان و کارمەندانی سەربازی و جێبەجێکردنی یاسا دەکاتە ئامانج. لە مانگی ئابی 2015دا، JuA بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شاری پەنجابی پاکستان ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی شوجا خانزادەی وەزیری ماڵەوەی پەنجاب و 18 کەس لە لایەنگرانی. JuA لە سەرەتای ئازاری 2016دا بەرپرسیاریەتی کوشتنی دوو کارمەندی پاکستانی کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا لە پیشاوەر گرتە ئەستۆ. لە کۆتایی مانگی ئازاری 2016دا، JuA هێرشی خۆکوژی لە پارکی گوڵشانی ئیقبال لە شاری لاهۆری پاکستان ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 70 کەسی کوژران کە نزیکەی نیوەیان ژن و منداڵ بوون و سەدانی تریش برینداربوون.
لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2016دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، JuA وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە JuA لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ JuA.