“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە تۆڕەکانی ڕفاندنی داعش یان بۆ ئەو زانیارییانەی کە دەبنە هۆی زانینی شوێن، دۆزینەوە و گەڕانەوەی ماهر محفوظ و میشێل کایال و گریگۆریۆس ئیبراهیم و بۆلوس یازیگی و پاولۆ داڵ ئۆگلیۆ، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات.
لە 9ی شوباتی 2013، کاهینی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی ماهر محفوظ و کاهینی کاسۆلیکی ئەرمەنی میشێل کایال لە پاسێکی گشتیدا بوون کە بەرەو پەرستگایەک لە کافرونی سوریا گەشتیان دەکرد. نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە دەرەوەی شاری حەلەبی سوریا، گومانلێکراوە توندڕەوەکانی داعش سەیارەکەیان وەستاند و بەڵگەنامەی سەرنشینەکانیان پشکنی و پاشان محفوظ و کایالیان لە پاسەکە دابەزاند. لەو کاتەوە هیچ هەواڵێک لەم دوو کەسە لەبەردەست نییە.
لە 22ی نیسانی 2013دا، سەرۆکی قەشەی ئۆرتۆدۆکسی سوریا گریگۆریۆس ئیبراهیم لە حەلەبەوە بۆ هەڵگرتنی سەرۆک قەشەکانی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی بۆلۆس یازیگی گەشتی کرد بۆ تورکیا. کاتێک گەیشتنە شوێنی پشکنینی نزیک مەنسورەی سوریا، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر قەشەکان و دەستیان بەسەر سەیارەکەیاندا گرت. شۆفێری ئەم دوو قەشەیە، دواتر بە مردووی دۆزراوە. وا بیردەکرێتەوە کە قەشەکان لەلایەن کەسانێکەوە ڕفێندراون ئەندامی بەرەی النصرەن، کە سەر بە ئەلقاعیدەیە، هەرچەندە دواتر قەشەکان ڕادەستی داعش کراون.
لە 29ی تەممووزی 2013دا داعش کاهین یسوێتی ئیتالی پاولۆ داڵ ئۆگلیۆ لە ڕەقەی سوریا ڕفاند. بڕیار بوو باوکە داڵ ئۆگلیۆ لەگەڵ داعش کۆببێتەوە و داوای ئازادکردنی محفوظ و کایال و ئیبراهیم و یازیگی بکات. لەوکاتەوە، هیچ دەنگ یان وێنەیەک لەو بڵاو نەکراوەتەوە.