ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

تۆڕی دارایی داعش

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین

پاداشت

تاکوو 10 ملیۆن دۆلار

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی گرووپی تیرۆریستی حکومەتی ئیسلامی عێراق و شام(داعش)، تاکوو 10ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. داعش پشت بە تۆڕە دارایی و ئاسانکارییەکان دەبەستێت بۆ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکان و هێرشکردن لە سوریا و دەوروبەری.

تۆڕەکانی داعش بە کۆکردنەوەی پارە لە ئەندەنوسیا و تورکیا گوازرانەوەی دارایییان ئەنجامداوە بۆ پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی داعش لە کەمپەکانی ئاوارەکانی سوریا . بەشێک لەم پارەیە تەرخان کراوە بۆ بەقاچاخبردنی منداڵان بۆ دەرەوەی کەمپەکان و ڕادەستکردنیان بە جەنگاوەرانی داعش، وەک سەربازی نهێنی.

لایەنگرانی داعش لە زیاتر لە 40 وڵاتەوە پارەیان بۆ ئەو کەسانە ناردووە کە لەم کامپانەدا پەیوەندیان بە داعشەوە هەیە بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانەوەی داهاتووی داعش. لە الهول –لەگەڵ نزیکەی 70 هەزار کەس، گەورەترین کەمپی ئەو ئاوارانە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا- لایەنگرانی داعش توانیویانە لە بە حەواڵە تاکوو 20 هەزار دۆلار بەدەست بێنن، کە میکانیزمێکی گواستنەوەی نافەرمییە، زۆربەی ئەو گواستنەوە داراییانە لە دەرەوەی سوریا سەرچاوەیان گرتووە یان بەناو وڵاتانی دراوسێدا وەک تورکیا تێپەڕیون.

سوودوەرگرتنی نایاسایی لە نەوت و بازرگانیکردن بە کەلوپەلە عەنتیکەکانی تاڵانکراوەکانی سوریا و عێراق سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ئەم گرووپەیە. داعش لەڕێگەی ئەم سەرچاوانە دراو بەدەست دێنێت و بە هەڵوێستی دڕندانە خەڵکی بێتاوان دەچەوسێنێتەوە. زیانی داعش و تاڵانکردنی شوێنە کلتووری و مێژووییەکانی سوریا و عێراق بەڵگەی بێ هاوتای ژیانی دێرین و کۆمەڵگەی وێران کردووە.

دراوی کۆن و مێژوویی و خشڵ و بەردی گەوهەری نەخشێنراو و پەیکەر و دەفر و بەردەنووسەکانی خەتی بزماری لە جۆری شتە کلتوورییەکانن کە داعش سەودای پێکردوون. بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مۆزەخانەکان “لیستەی سووری فریاکەوتنی ئۆبجێکتەکانی کلتووری لە مەترسیدا”پەرەپێدا بۆ پێشکەشکردنی جۆری کەلوپەلە کلتوورییەکان کە لە سوریا و عێراق تاڵانکراون و قاچاخ دەکرێن.

وێنەکان:

پۆستەرەکان:

شوێنە پەیوەندیدارەکان:

ئیندۆنیزیا, تورکیا, سوریا, عێراق

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content