“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری هەر زانیارییەک کە ببێت بە هۆی تێکدانی پێکهاتەی دارایی تیرۆریستی الشباب، تاکوو 10 ملیۆن دۆلار دەدات. تۆڕی هەڵمەتە داراییەکانی الشباب و تۆڕەکانی ئاسانکاری یارمەتی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دەدات و یارمەتی هێرشە تیرۆریستییەکانی دەدات کە بەهۆیەوە هەزاران هاووڵاتی بێ تاوان و هێزە ئەمنییەکان لە سۆماڵیا و وڵاتانی دراوسێ گیانیان لە دەست داوە.
الشباب خەریکی شێوازی پارەدانی تیرۆریزمی تەقلیدییە کە بریتین لە بەرتیلدان و باج وەرگرتن و گواستنەوەی پارەی حەواڵە و ڕفاندن بۆ فدیە و سپیکردنەوەی پارە و پەیامنێری تاکەکەسی، بەڵام سەرچاوەی پارەدانی خۆشی پەرەپێداوە و ڕادەی پشت بەستنی بە پاڵپشتی دەرەکی ڕۆژ لەگەڵ رٶژ کەمتر دەبێتەوە. نوێترین سەرچاوەی پارەدان بریتییە لە باجوەرگرتن کە کەسانی ناودار و گرنگ و بازرگانان و جوتیاران، سوودوەرگرتن لە بازرگانی سەیارە بەکارهاتووەکان، گواستنەوەی پارە بە مۆبایل و دزینی ئاژەڵی ئاژەڵداران. الشباب لە ڕێگەی فراوانبوونی زەوییەوە، خەریکی چالاکی نایاساییە، وەک کانزایی نایاسایی و بازرگانی/ قاچاخی کەلوپەلی وەک خەڵوز و هێرۆین (کە دەیفرۆشێتەوە بە گرووپە تاوانبارەکان)، عاجی فیل و مەڕوماڵات و شەکر. الشباب باج بەسەر تاک و بازرگانی و چەتەکان و هتدیشدا دەسەپێنێت و کۆکردنەوەی باج و کارانە لەسەر بەرهەم و زەوی کشتوکاڵیشی گرتۆتە بەر.
وەزارەتی دەرەوە خەڵات دەداتە ئەو کەسەی زانیارییەکانی ببنە هۆی پەککەوتنی هۆکارەکانی خوارەوە:
–سەرچاوە گرنگەکانی داهات بۆ الشباب (وەک ڕووتاندنەوە و باج و قاچاخچێتی و چەک و بازرگانی مادە هۆشبەرەکان)
–سوود وەرگرتن لە سەرچاوە سروشتییەکانی ناوخۆ لەلایەن الشباب (بۆ نموونە، بەرهەمهێنانی دار و تەختە، کانزا و قاچاخچێتی)
–بەخشینی دارایی لەلایەن بەخشەرەکان و ئاسانکاری دارایی بۆ الشباب
–مامەڵەی گەورە لەلایەن دامەزراوە داراییەکان و بەکارهێنانی دابینکەری خزمەتگوزاری پارە بۆ گواستنەوەی پارە و دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی لە لایەن الشباب
–کۆمپانیاکان یان وەبەرهێنانەکان سەر بە/لەژێر کۆنتڕۆڵی الشباب یان سەرمایەدارەکانی ئەو
–چالاکی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمپانیاکانی پێشەوەی سەر بە الشباب، کە لە لایەن ئەوەوە مامەڵەی دارایی دەکەن (بۆ نموونە بازرگانی سەیارەی دەستی دوو)
–پیلانی تاوانکاری کە ئەندامان و لایەنگرانی الشباب دەگرێتەوە، کە سودی مادییان بۆ ڕێکخراوەکە هەیە (بۆ نمونە، ئۆپەراسیۆنی ڕفاندن بۆ فدیە و دزینی ئاژەڵی ئاژەڵداران)
–پلانە داراییە نایاساییەکانی الشباب (بۆ نموونە سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی پارە و کاڵا لەلایەن الشبابەوە بۆ هاوپەیمانە تیرۆریستی و میلیشیایی و هاوبەشەکانی
لە ڕێکەوتی 18ی ئازاری 2008دا، وەزارەتی دارەوەی ئەمەریکا الشبابی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لە ژێر بەشی 219ی “یاسای کۆچ و نەتەوە”(هەموارکراو)دا دەستنیشان کرد. دواتر لە 19ی ئازاری 2008دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، الشبابی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الشباب لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الشباب. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ الشباب بە تاوان دادەنرێت.