ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

تۆڕی حەقانی (HQN)

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

تۆڕی حەقانی (HQN) ڕێکخراوێکی چەکدارییە کە لە ئەفغانستان و پاکستان کاردەکات و لە کۆتاییەکانی 1980کاندا سەری هەڵدا. HQN چەندین هێرش و ڕفاندنی گرنگی لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان و حکومەتی ئەفغانستان و ئامانجە مەدەنییەکان داڕشتووە. لە حوزەیرانی 2012دا هێرشێکی خۆکوژیی HQN لە دژی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە شاری خوستی ئەفغانستان ڕوویدا و دوو سەربازی ئەمەریکی کوژران و زیاتر لە 100 سەربازی تریش بریندار بوون. بەرپرسانی ئەفغانی لۆمەی HQN یانکرد بۆ تەقینەوەی سەیارەی بارهەڵگری ئایاری 2017 لە کابول کە زیاتر لە 150 کەسی تێیدا کوژران. باوەڕ وابوو کە HQN بەرپرسیارە لە تەقینەوەی ئەمبولانسی مانگی کانوونی دووەمی 2018 لە کابول کە زیاتر لە 100 کەس تێیدا کوژرا. بەرپرسانی ئەفغانیش لۆمەی HQN یانکرد بۆ هێرشەکەی مانگی کانوونی دووەمی 2018 بۆ سەر هۆتێلی ئینتەرکۆنتیننتال لە کابول کە 22 کوشتەی لێکەوتەوە.

لە ڕێکەوتی 19ی ئەیلولی 2012دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، HQNی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 7ی ئەیلولی 2012دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، HQNی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە HQN لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ HQN. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ HQNبە تاوان دادەنرێت.

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please open your Line app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Viber app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی وایبەر بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content