ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

تحریک طالبانی پاکستان (TTP)

ئەورووپا

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

تحریک طالبان پاکستان (TTP) ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پاکستان و ئەفغانستانە کە لە ساڵی 2007 دامەزراوە. TTP ئامانجی ئەوەیە کە حکومەتی پاکستان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا (بە فەرمی بە ناوچە خێڵەکییە فیدراڵییەکان ناسراوە) پاڵ بنێرێت و لە ڕێگەی کردەوەی تیرۆریستییەوە یاسای شەریعەت دابمەزرێنێت. TTP ڕێنماییە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆی لە ئەلقاعیدەوە وەردەگرێت، لە کاتێکدا کە پێکهاتەکانی AQ پشت بە TTP دەبەستن بۆ دابینکردنی پەناگەی پارێزراو لە ناوچەکانی سنووری ئەفغانستان و پاکستان. ئەم ڕێکخستنە وای کردووە TTP هەم تۆڕی تیرۆریستی جیهانی AQ و هەم شارەزایی هەڵمەتی ئەندامەکانی لەبەردەست بێت.

TTP تاکوو ئێستا گەلێک هێرشی ئەنجامی داوە دژ بە بەرژەوەندی پاکستان و ئەمریکا و بەرپرسیاریەتی ئەوانی لە ئەستۆ گرتووە، لەوانە هێرشی خۆکوژیی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2009 بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناو شاری خوستی ئەفغانستان کە بوو بە هۆی کوژرانی حەوت هاووڵاتی ئەمریکی و هەروەها تەقینەوە خۆکوژیەکەی مانگی نیسانی 2010 لە دژی کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا لە پیشاوەری پاکستان کە بوو بە هۆی کوژرانی شەش هاووڵاتی پاکستانی. TTP گومانی تێوەگلانی هەیە لە کوشتنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بێنەزیر بەتۆ لە ساڵی 2007. TTP لە 1ی ئایاری 2010دا هەوڵی شکستخواردووی فەیسەڵ شەهزادی بۆ تەقاندنی ئامێرێکی تەقەمەنی لە گۆڕەپانی تایمزی شاری نیویۆرک ئاراستە کرد و ئاسانکاری کرد.

لە ڕێکەوتی 1ی ئەیلولی 2010دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو) و بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، TTP وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە TTP لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ TTP. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ TTP، بە تاوان دادەنرێت.

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content