“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە تەقینەوەی ساڵی 1996 لە تاوەرەکانی ئەلخوبر لە نزیک زەهران، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. لە 25ی حوزەیرانی 1996 ئەندامانی حزبوڵای سەعودی بارهەڵگرێکی تەنکەریان تەقیوەوە کە تەقەمەنی پلاستیکی تێدابوو لە گەراجی تاوەرەکانی ئەلخوبر. ئەم کۆماڵە شوێنی دانیشتنی کارمەندانی سوپای ئەمەریکا بوو. تەقینەوەکە بوو بە هۆی وێرانکردنی یەکسەری بینای تەنیشت و 19 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکا و یەک هاوڵاتی سەعودیەی کوشت و سەدان کەسی لە نەتەوە جیاوازەکان بریندار کرد.
لە 21ی حوزەیرانی 2001، دەستەی سوێندخۆرانی باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا 14 کەسی تۆمەتبار کرد کە پەیوەندییان بە هێرشەکەوە هەیە. لەوانە: احمد ابراهیم المغسل، عبدالکریم حسین محمد الناصر، ابراهیم سلیم محمد الیعقوب، و عەلی ساعد بن عەلی الحوری کە “خەڵاتی دادوەری” لەبری زانیاری پەیوەست بە هەرکامیان تاکوو 5 ملیۆن دۆلار دەدات.