ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

الشباب

ئەفریقا- ئەفریقای ڕەش

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

الشباب سەر بە ئەلقاعیدەیە و پەیوەندی هەیە بە کەسانی تری AQەوە، لەوانە AQ لە نیمچەدوورگەی عەرەب و AQ لە مەغریب ئیسلامی. الشباب باڵی چەکداری ئەنجومەنی پێشووی دادگای ئیسلامی سۆماڵی بوو کە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2006دا دەستی بەسەر بەشەکانی باشووری سۆماڵیادا گرت. لە کۆتایی ساڵی 2006ەوە، الشباب و میلیشیای پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی شەڕی گریلا و تاکتیکی تیرۆریستی دژی حکومەتە ئینتیقالییەکانی سۆماڵیا دەستیان بە یاخیبوونێکی توند و تیژی کردووە.

الشباب لە سۆماڵیا و کینیا و ئوگەندا و جیبۆتی هێرشی ئەنجامداوە. الشباب بەرپرسی تەقینەوە خۆکوژییەکانی 11ی تەمووزی 2010 بوو لە کامپالا. ئەو هێرشەی کە لە کاتی مۆندیالدا ڕوویدا، 76 کەسی کوشت، کە هاوڵاتییەکی ئەمەریکایی تێدابوو. لە ئەیلولی 2013دا الشباب هێرشێکی گەورەی لە دژی Westgate Mall لە نایرۆبی کرد. گەمارۆدانی چەند ڕۆژیش بووە هۆی کوژرانی لانی کەم 65 هاووڵاتی و هەروەها شەش سەرباز و ئەفسەری پۆلیس و سەدانی تریش برینداربوون. لە مانگی نیسانی 2015دا، الشباب هێرشێکی بە چەک و نارنجۆکی سووکەوە کردە سەر کۆلێژی زانکۆی گاریسای کینیا و 148 کەسی کوشت.

لە ڕێکەوتی 18ی ئازاری 2008دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو)، الشبابی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. دواتر لە 19ی ئازاری 2008دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، الشبابی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە الشباب لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ الشباب. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ الشباب بە تاوان دادەنرێت.

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please open your Line app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Viber app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی وایبەر بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content