“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە عبیده یوسف العنابی، ناسراو بە ابو عبیده یوسف العنابی و یزید مبارک تاکوو 7 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. العنابی سەرکردەی ڕێکخراوەی تیرۆریستی ئەلقاعیدەیە لە مەغریب(AQIM). AQIM لە مانگی تشرینی دووەمی 2020دا العنابی بە سەرکردەی نوێی خۆی ناساند. العنابی لە لایەن AQIM لەگەڵ ایمان الظواهری، سەرکردەی ئەلقاعیدە (AQ) بەیعەتی کرد و وادیارە لە بەڕێوەبردنی جیهانی AQدا ڕۆڵی گرنگی هەیە.
العنابی، کە هاووڵاتی ئەلجەزاییرە، پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی هەڵکەوتەکانی AQIM بوو و لە ئەنجومەنی AQIMدا خزمەتی کردووە. العنابی پێشتر بەرپرسی ڕاگەیاندنی AQIMیشی هەبووە.
لە ڕێکەوتی 9ی ئەیلولی 2015دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، العنابی وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنە و دەرئەنجامەکانی تردا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە العنابی لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ العنابی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AQIM (کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیێنراوە)، بە تاوان دادەنرێت. العنابی لە 29ی شوباتی 2016 خرایە ناو لیستەی سزاکانی ئابلۆقەی دانراوی 1267ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان UNSCR 1267). بەم شێوەیە کەوتە ناو دەستەی دەستبەسەداگیرانی نێودەوڵتی داراییەکان، قەدەغەکرانی گەشت و قەدەغەکرانی مامەڵەی چەک.