“خەڵات بۆ دادوەری” لەبری هەر زانیارییەک کە ببێت بە هۆی ناسین یان دۆزینەوەی شوێنی ابوعلی التونسی، تاکوو 5 ملیۆن دۆلار دەدات. التونسی سەرکردەیەکی سەرەکی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) ە کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و بەردەوام مەترسی لەسەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە دەرەوە دروست دەکات.
ابوعلی التونسی سەرۆکی بەرهەمهێنانی داعشە لە عێراق. ئەو بەرپرسە بۆ مەشقی ئەندامانی داعش، لەوانە ڕێنمایی چۆنیەتی دروستکردنی تەقەمەنی و جلی خۆکوژی و ئامێرە تەقەمەنییە دروستکراوەکان(IED). التونسی ڕاهێنانی پێشکەوتووی لەسەر گەشەپێدانی چەک و دروستکردنی چەکی کیمیاییش کردووە.
ابوعلی التونسی دەستی ڕاست و چاوی ڕاستی بریندار بووە.
لە ڕێکەوتی 17ی کانوونی یەکەمی 2004دا، وەزارەتی دارەوەی ئەمەریکا داعش (AQIی پێشوو)ی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لە ژێر بەشی 219ی “یاسای کۆچ و نەتەوە” (هەموارکراو)دا دەستنیشان کرد.