“خەڵات بۆ دادوەری”لەبری زانیاری پەیوەست بە ابراهیم عثمانه، ناسراو به دەندو چەفو تاکوو 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات. ناوبراو لە هێرشی 2017ی تۆنگۆ تۆنگۆ، نیجەردا دەستی هەبووە. ابراهیم عثمانه فەرماندەی داعشی سەحرای گەورە(ISIS-GS)یە.
ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2017، لە نزیک گوندی تۆنگۆ تۆنگۆ، نیجەر، چەتەکانی داعش- (ISIS-GS)، هێرشیان کردە سەر ئەندامانی گرووپێکی هێزی تایبەتی ئەمریکا کە ئەرکی ئەوان مەشق و ئامۆژگاری و یارمەتیدانی هێزەکانی نیجەر لە شەڕی دژی تیرۆر بوو. هێرشەکە بووە هۆی گیانلە دەستدانی چوار سەربازی ئەمریکا و چوار سەربازی نیجەر. لە ڕووبوونەوەکاندا، دوو ئەمریکی و هەشت نیجەری بریندار بوون. لە 12ی کانوونی دووەمی 2018، عدنان ابوولید الصحراوی، ڕێبەری ISIS-GS، بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.