ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

ئەلقاعیدەی مەغریبی ئیسلامی (AQIM)

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

ئەلقاعیدەی مەغریبی ئیسلامی (AQIM) لە بنەڕەتدا بە گرووپی سەلەفییەکان ناسراوە بۆ ئامۆژگاریکردن و شەڕ، پاش ئەوەی لە ساڵی 2006دا بە القاعیدە بەیعەتی ڕاگەیاند. هەرچەندە AQIM تا ڕادەیەکی زۆر لە “ساحیل” بە شێوەیەکی ناوچەیی تیرۆریست مایەوە، بەڵام زیاتر گوتار و ئایدیۆلۆژیایەکی دژە ڕۆژئاوایی گرتە بەر.

AQIM بەشێوەیەکی ڕۆتینی کردەوەی تیرۆری ئەنجامداوە، لەوانە تەقینەوەی خۆکوژی، هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان و ئۆپەراسیۆنی ڕفاندن بۆ دەسبڕی. تەقینەوەکەی ساڵی 2007ی AQIM لە بینای بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و بینایەکی حکومەتی ئەلجەزائیری لە ئەلجەزائیر 60 کەسی کوشت. لە کانوونی دووەمی 2016دا، AQIM هێرشێکی کردە سەر هۆتێلێک لە بورکینا فاسۆ کە 28 کەسی کوشت و 56 کەسیش بریندار بوون. لە مانگی ئازاری 2016دا،AQIM بەرپرسیاریەتی مانگرتنی لە هاوینەهەواری کەناری عاجی ڕاگەیاند کە زیاتر لە 16 کەسی کوشت و 33 کەسی تریش بریندار کرد. لە کانوونی دووەمی 2017دا، AQIM هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا کە زیاتر لە 50 کەسی لە گائۆی مالی گیانیان لەدەستدا.

لە ڕێکەوتی 27ی ئازاری 2002دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی” (هەموارکراو)، AQIMی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. پێشتر لە 23ی ئەیلولی 2001دا، AQIM لە پاشکۆی جێبەجێکاری 13224دا تۆمار کرابوو و وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کراوە. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە AQIM لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ AQIM. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AQIM، بە تاوان دادەنرێت.

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please open your Signal app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Line app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Telegram app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please open your Viber app to submit a tip. The number is +1 202 702 7843

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی وایبەر بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content