ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان
دەربارەی

زانیاری هەرێمی تاکەکەسی

زانیاری تاکەکەسی

سوپاس بۆئەوەی جۆینت بوویت لەگەڵ کۆمەڵگای “خەڵات بۆ دادوەری”دا. ئێمە پابەندین بە پاراستنی زانیاری تاکەکەسی و هەرێمی تایبەتی.

 

ئەم زانیارییە هەرێمی تاکەکەسی ڕوون دەکاتەوە کە لەم بابەتانەی خوارەوەدا، زانیارییەکانت چۆن بەکار دێنین:

  • سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکە لە https://rewardsforjustice.net
  • پەیوەندیمان لەگەڵ بکە لەڕێگەی شێوازەکانی تری پەیوەندییەوە – بە بازاڕکردن یان ڕووداوەکانیشەوە

 

لەم ئاگادارییەی هەرێمی تاکەکەسیدا، مەبەستمان لە:

  • “ماڵپەڕ”، ئێمە ئاماژە بە هەر ماڵپەڕێکی خۆمان دەکەین کە سەرچاوەکان یان لینکەکانی ئەم سیاسەتە لەودا هاتووە
  • -“خزمەتگوزاریەکان”، هەمان ماڵپەڕەکانی ئێمە و خزمەتگوزاری پەیوەندیداری تر، لەوانە بە بازاڕکردن یان ڕووداوەکانە

 

مەبەست لەم ئاگاداری نهێنییە ئەوەیە کە بە ڕوونترین شێوە بۆت ڕوون بکەینەوە کە چ زانیاریەک کۆدەکەینەوە، چۆن بەکاری دەهێنین و چ مافێکت هەیە لە پەیوەندی لەگەڵیدا. ئەگەر ڕازی نیت بە هەرکام لە مەرجەکانی ئاگاداری هەرێمی تاکەکەسی، دەبێ دەسبەجێ خزمەتگوزارییەکانمان بوەسێنیت.

 

بۆئەوەی بزانیت زانیارییە کۆکراوەکان چۆن بەکار دێنین، بەوردی ئاگاداری هەرێمی تاکەکەسی بخوێنەوە.

ئەو زانیاریانەی ئۆتۆمات کۆ دەکرێنەوە

بەکورتی: هەندێک زانیاری- وەک ناونیشانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت (IP) و/یان کاراکتەری وێبگەڕ و ئامێر- ئۆتۆمات کاتی سەردانکردنت لە ماڵپەڕەکانمان کۆ دەکرێتەوە

 

کاتێک سەردان دەکەیت، بەکارهێنان یان گەڕان لە ماڵپەڕدا، هەندێک لە زانیارییەکانت ئۆتۆمات کۆ دەکرێتەوە. ئەم زانیاریانە ناسنامەی تایبەتی تۆ ئاشکرا ناکات (وەک ناوەکەت یان زانیاری پەیوەندی)، بەڵام لەوانەیە زانیاری ئامێر و بەکارهێنان لەخۆ بگرێت، وەک ناونیشانی IP، تایبەتمەندیەکانی وێبگەڕ و ئامێرەکەت، سیستەمی کارپێکردن، هەڵبژاردەکانی زمان، URLەکانی ئاماژەکار، ناوی ئامێر، وڵات، شوێن، زانیاری دەربارەی چۆنیەتی و کاتی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان و زانیاری تری تەکنیکی لەخۆ بگرێت. ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی سەرەکی پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایش و کرداری ماڵپەڕەکەمان و بۆ شیکردنەوەی ناوخۆیی و مەبەستی ڕاپۆرت کردنمان.

 

وەک زۆرێک لە کارەکان، هەروەها زانیاری کۆدەکەینەوە لە ڕێگەی کووکی و تەکنەلۆجیای هاوشێوەوە.

 

ئەو زانیاریانەی کۆیان دەکەینەوە بریتین لە:

  • داتاکانی ڕاپۆرت و بەکارهێنان: داتای تۆمار و بەکارهێنان بە زانیارییەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزاری و زانیاری دیاریکردن، بەکارهێنان و ئەدایی دەوترێت کە خزمەتگوزاری ئێمە ئۆتۆمات کاتی لەبەردەستبوون یان بەکارهێنانی تۆ لە ماڵپەڕەکەمان کۆی دەکەنەوە و لە فایلەکانی ڕاپۆرتدا خەزنی دەکەن. بەپێی چۆنیەتی کارلێککردن لەگەڵ ئێمە، ئەم داتای تۆمارە لەوانەیە ناونیشانی IP، زانیاری ئامێرەکەت، جۆری وێبگەڕ و ڕێکبەندەکان و زانیاریەکانی تایبەت بە چالاکیەکەت لە ماڵپەڕەکە بگرێتەوە (وەک مۆری ڕێکەوت/کات کە پەیوەندی هەیە بە بەکارهێنان، پەیجەکان و فایلەکانت، گەڕانەکان و کردارەکانی تۆ ئەو ئاسانکاریانەی بەکاریان دێنیت)، زانیاری ڕووداوی ئامێر (وەک چالاکی سیستەم، ڕاپۆرتی هەڵە (هەندێک جار پێی دەوترێت ” crash dumps” و تەنزیماتی هاردوار).
  • داتاکانی ئامێر: ئێمە داتای ئامێر کۆدەکەینەوە وەک زانیاری دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت، تەلەفۆن، تابلێت، یان ئامێرێکی تر کە بەکاری دەهێنیت بۆ گەیشتن بە ماڵپەڕەکە. بەپێی ئەو ئامێرەی بەکارهێنراوە، ئەم ئامێرە لەوانەیە زانیاری تێدابێت، وەک ناونیشانی IP (یان سێرڤەری پرۆکسی) ئامێرەکەت و ژمارەی ناسنامەکانی ئەپڵیکەیشن، شوێن، جۆری وێبگەڕ، مۆدێلی هاردوار، دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، و/یان هەڵگری مۆبایل، سیستەم.
  • داتاکانی شوێن: ئێمە داتای شوێن کۆدەکەینەوە، وەک زانیاری دەربارەی شوێنی ئامێرەکەت، کە دەکرێت یان ورد بێت یان ناتەواو. ڕێژەی ئەو زانیارییەی کۆدەکەینەوە پشت دەبەستێت بە جۆر و تەنزیماتی ئەو ئامێرەی بەکاری دەهێنیت بۆ گەیشتن بە ماڵپەڕەکە. بۆ نمونە، ئێمە لەوانەیە GPS و تەکنەلۆجیای تر بەکار بهێنین بۆ کۆکردنەوەی داتای پەیوەست بە شوێنی ئێستات (لەسەر بنەمای ناونیشانی IPیەکەت). دەتوانیت ڕێگەمان لێبگریت بۆ کۆکردنەوەی ئەم زانیاریانە یان بە ڕەتکردنەوەی چوونەژوورەوە بۆ زانیاریەکان یان بە کارخستنی تەنزیمەکانی شوێنی خۆت لەسەر ئامێرەکەت. هەڵبەت ئەگەر ڕێگە بگریت لە کۆکردنەوەی زانیارییەکان، لەوانەیە ناتوانیت هەندێک لایەنی خزمەتگوزاری بەکار بهێنیت.

زانیارییەکانت چۆن بەکار دنین؟

ئێمە زانیاری تاکەکەسی بەکاردێنین کە کۆکراوەتەوە لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە بۆ چەند مەبەستێکی بازرگانی کە لە خوارەوە باس کراوە.

 

لەوانەیە زانیارییەکانت بۆ ئەم ئامانجانەی خوارەوە بەکار دێنین:

  • پاراستنی “خزمەتگوزاری” ئێمە. لەوانەیە زانیارییەکانت بەکار بێنین بۆ پاراستنی ئاسایشی ماڵپەڕەکە (بۆنموونە چاودێریو بەرگری لە ساختەکاری.)
  • بۆ سەپاندنی مەرج و بارودۆخ و سیاسەتەکان بە مەبەستی وەدیهێنانی پێداویستییە یاساییەکان
  • بۆ تەواوکردن و پشتگیریکردنی چالاکی ئێستا
  • بۆ بەڕێوەبردن و هێشتنەوەی ماڵپەڕ و سیستەم
  • بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و گەشەپێدان
  • بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی سەپاندنی یاسا

ئایا ئێمە کووکی و تەکنەلۆجیای تر بەکاردێنین؟

بەکورتی: لەوانەیە کووکی و تەکنەلۆجیای بەدواکەوتنی هاوشێوە بەکار بهێنین (وەک بیکۆن و پیکسڵی وێب) بۆ کۆکردنەوە یان خەزنکردنی زانیارییەکان. کووکییەکان و تەکنەلۆجیای هاوشێوە دەتوانن یارمەتیمان بدەن ئۆتۆمات تۆ بناسێنینەوە کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنی ئێمە. کووکییەکان یارمەتیمان دەدەن بۆ پێداچوونەوەی شێوازەکانی ترافیکی ماڵپەڕ، باشترکردنی ماڵپەڕەکە و دیاریکردنی بەناوبانگی “خزمەتگوزارییەکان”. هەروەها دەتوانین ئەم زانیاریانە بەکار بهێنین بۆ گەیاندنی ناوەڕۆکی تایبەتی و ڕیکلام بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکان کە هەڵسوکەوتیان ئەوە دەردەخات ئەوان حەزیان لە ناوچەیەکی بابەتی دیاریکراوە. زۆربەی وێبگەڕەکان کووکییەکان وەک گریمانکراو قبووڵ دەکەن. ئەگەر پێت باشترە، دەتوانیت وێبگەڕ وا تەنزیم بکەیت کە کووکییەکان بسڕێتەوە یان قبووڵ نەکات. ئەگەر کووکییەکان بسڕیەوە یان ڕەت کەیەوە، لەوانەیە نەتوانیت هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانی ماڵپەڕەکەمان بەدروستی بەکار بێنیت.

سەلامەتی زانیارییەکان چۆن دەپارێزین؟

بەکورتی: ئامانجمان پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆیە لە ڕێگەی سیستەمی ڕێکخستن و ڕێوشوێنی ئەمنی تەکنیکیەوە. ڕێوشوێنی ئەمنی تەکنیکی و ڕێکخراوەیی گونجاومان جێبەجێ کردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەر زانیاریەکی کەسی کە ئێمە پڕۆسەی دەکەین. هەڵبەت، سەرەڕای پاراستن و هەوڵەکانی ئێمە بۆ پاراستنی زانیاریەکانت، هیچ گواستنەوەیەکی ئەلەکترۆنی لەڕێگەی ئینتەرنێت یان تەکنەلۆجیای خەزنکردنی زانیاری ناتوانێت 100٪ پارێزراو بێت، بۆیە ناتوانین بەڵێن بدەین یان گەرەنتی بکەین کە هاککەرەکان، تاوانبارانی سایبەر، یان لایەنی سێیەمی جیاواز نەتوانن ڕەخنە بکەنە ناو سیستەمی ئەمنی ئێمەدا یان ناتوانن زانیارییەکانت کۆ کەنەوە، لەبەردەستیان بێت یان زانیارییەکانت بگۆڕن. سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی زانیاری تاکەکەسی، تۆ بەرپرسیت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ/لە ماڵپەڕەکی ئێمەوە. تەنیا دەبێ لە شونێکی ئەمنیدا ماڵپەڕەکە بەکار بێنیت.

کۆنتڕۆڵەکانی پەیوەست بە Do-Not-Track

زۆربەی وێبگەڕەکان و هەندێک سیستەمی کارپێکراوی مۆبایل و ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل توانایی یان تەنزیمی “بەگری لە دۆزینەوەی شوێن” (DNT) بەکار دێنن. بە چالاک کردنی ئەم تایبەتمەندییە دەتوانیت هەڵبژاردەی هەرێمی تاکەکەسیت وا تەنزیم بکەیت کە داتاکانی پەیوەست بە چالاکی گەڕانی ناوەوەی وێبەکەت چاودێری نەکرێت و کۆ نەکرێتەوە. لە ئێستادا، هیچ پێوەرێکی تەکنۆلۆجیای یەکپارچە بۆ دەستنیشانکردن و جێبەجێکردنی سیگناڵەکانی DNT نییە. هەربۆیە، ئێمە ئێستا وەڵامی سینگناڵەکانی وێبگەڕی DNT یان میکانیزمەکانی تر نادەینەوە کە ئۆتۆمات پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکەتەوە بکات. ئەگەر ستانداردێک بۆ بەدواکەوتنی ئۆنلاین جێبەجێ بکرێت کە دەبێت لە داهاتوودا پەیڕەوی بکەین، ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە دەربارەی ئەو کردارە لە وەشانێکی پێداچوونەوەی ئەم ئاگادارییە تایبەتییە.

زانیاری تاکەکەسی کەسانێک کە لە دەرەوەی ئەمریکا دێنە ناو ماڵپەڕەکە

خزمەتگوزاری ئێمە لە خاکی ئەمریکاوە کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت و دەخرێتە بەردەستی دانیشتووانی ئەمریکا. ئەم خزمەتگوزاریانە بڕیار نییە یاسا یان دەسەڵاتی دادوەری هەر دەوڵەتێک، وڵات، یان ناوچەیەک جگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەخۆ بگرێت. هەر زانیارییەک کە لە پڕۆسەی بەکارهێنانی خزمەتگوزایدا پێشکەشی دەکەیت، لەوانەیە بڕواتە ناو پڕۆسەی خەزنکردن و پڕۆسەکردن، گواستنەوە (نێوان) و دەستڕاگەیشتن (لە) ئەمریکا و زانیاری و وڵاتانی ترەوە. ئەگەر ناتهەوێ زانیارییە تاکەکەسی لە وڵاتەکەت بڕواتە دەرەوە ئەم زانیاریانە پێشکەشی “خەڵات بۆ دادوەری” مەکە و ماڵپەڕەکەشمان بەکار مەهێنە. بە پێدانی زانیاری کەسی بۆ خەڵات بۆ دادپەروەری، ڕاشکاوانە ڕازی دەبیت بە گواستنەوەی زانیارییەکانت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان. “خەڵات بۆ دادوەری” یان پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکەی لەوانەیە زانیاری تاکەکەسیت لە ناوچەی ئابووری ئەورووپا(EEA)وە بۆ وڵاتانی تر بگوازنەوە. کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە لەوانەیە وڵاتی مەبەستی زانیارییەکانت بەپێی ستانداردەکانی EEA، بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی پێویست لە پاراستنی داتا دیاری بکات. بۆ گواستنەوەی داتا بۆ ئەو وڵاتانەی کە ستانداردەکانی EEA ڕەچاو ناکەن، “خەڵات بۆ دادوەری” چەندین میکانیزمی یاسایی بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی زانیاریە کەسییەکانت، لەوانە عەقدکردنی گرێبەست و وەرگرتنی زەمانەتی نووسراو لە دابینکەرانی خزمەتگوزاری بەشێک لەوانە. زانیارییەکانی تاکەکەسیت جیا لە شوێنی خەزنکردن یان لەبەردەستبوونی زانیاری تاکەکەسی، بەپێی ئەم “سیاسەتی هەرێمی تاکەکەسی” پڕۆسە دەکەین.

لینکەکان بۆ ماڵپەڕە دەرەکیەکان

لینکەکان بۆ ماڵپەڕەکانی دەرەوەی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا یان بەکارهێنانی بازرگانی، کۆمپانیا، یان ناوی کۆمپانیا لە ناو ماڵپەڕی “خەڵات بۆ دادپەروەری” بۆ ئاسوودەیی بەکارهێنەر ئەنجام دراون. ئەم بەکارهێنانە بەم واتایە نییە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا یان پڕۆگرامی “خەڵات بۆ دادپەروەری” ماڵپەڕەکان، بەرهەمەکان یان خزمەتگوزاری کەرتی تایبەت پشتڕاست دەکاتەوە.

یاسای ساختەکاری و خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر

هەوڵدانی ڕێپێنەدراو بۆ بارکردنی زانیاری و/یان گۆڕینی زانیاری لەسەر ئەم وێب سایتە بە توندی قەدەغەکراوە و یاسای ساختەکاری و خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەری ساڵی 1986 و 18ی ئەمریکا.C § 1030 و بەشی 1001 لە ناونیشانی 18 لەخۆ دەگرێت.

بەشی سیاسەتی هەرێمی تایبەتی دەوڵەت

تۆ دەتوانیت سەیری سیاسەتی هەرێمی تایبەتی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکەیت لە:https://www.state.gov/privacy-policy/

چۆنیەتی پەیوەندیکردن

چۆنیەتی پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێمە- ئێمە پێشوازی لە کاردانەوەکان دەکەین ئەگەر پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە سیاسەتی هەرێمی تاکەکەسی یان بەکارهێنانی زانیاریەکانت. دەتوانیت کەرەستەکانی پابەندبوون بە هەرێمی تایبەتی ئەهلی بدۆزییە لە هەڵسەنگاندنەکانی کاریگەری هەرێمی تایبەتی PIA) و سیستەمەکانی ئاگادارییەکانی تۆمارەکان (SORN)دا. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی سیاسەتی نهێنی پارێزی، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە privacy@state.gov  یان ئیمەیلمان بۆ بنێرە بۆ ئەم ناونیشانییە:

 

Office of Global Information Services
Privacy Office – A/GIS/PRV
State Annex 9
U.S. Department of State
Washington, DC 20006

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.
Skip to content