دەربارەی
دەربارەی
RFJ یان پڕۆگرامی خەڵاتدانی ئاسایشی نەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ساڵی 1984 دامەزراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی یاسای گشتی 98-533» (بە کۆدی 22 U.S.C. § 2708). RFJ لەلایەن نوسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەرکی RFJ پێشکەشکردنی خەڵاتە بۆ بەدەستهێنانی ئەو زانیاریانەی کە پارێزگاری لە ژیانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا زیاتر دەکات.
لە ساڵی 1984ەوە، کۆنگرێس دەسەڵاتی یاسای RFJ فراوان کردووە بۆ پێشکەشکردنی خەڵات بۆ زانیاری لە چوار جۆری بنەڕەتیدا:
پاش پشتڕاستکرانەوە لە لایەن وەزیری کاروباری دەرەوە، RFJ ئۆفەرەکە دەکات بە ڕێکلام و بە شێوازی گونجاو لەگەڵ کتووری بەردەنگەکان، لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە وەک سۆشیال مێدیاکان، ئەپڵیکەیشنەکانی چاتی کۆمەڵایەتی و مێدیا سونەتییەکانەوە پەیوەندیان لەگەڵ پیک دێنیت.
ڕێکلامەکانی RFJ ڕاستەوخۆ تاکەکان هان دەدات بۆ ناردنی دەقی زانیاری بۆ ئەو هێڵە تایبەتانەی بۆ بەدەستهێنانی زانیارییەکان بە زمانی جیاواز داڕێشتراون. ناردنی زانیارییەکان لەڕێگەی ئەو پەڵئکەیشنانەوە مومکینە کە بەفروان لەبەردەستن و کۆدیان پێدراوە، وەک سیگناڵ، تێلگرام و واتس ئاپ. تاکەکان دەتوانن زانیاری خۆیان لەڕێگەی ئەکانتی ئیمەیل و سۆشال مێدیاکانەوەش بنێرن.
زانیارییە گونجاوەکان دەگوازێتەوە بۆ ڕێکخراوەکانی تری USG.
ئەگەر ئەو زانیارییانەی هەواڵدەر دەدیدات بەسوود بن، دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا کە بەرپرسە بۆ بەدواداچونی ئەو کەیسە لەوانەیە ئەو هەواڵدەرە بۆ وەرگرتنی خەڵات بناسێنێت. لێژنەی نێوان ڕێکخراوەیی پێداچوونەوە دەکات بەسەر تایبەتمەندی ئەو کەسانەی ناسراون بۆ وەرگرتنی خەڵات و بۆ بڕیاردان دەربارەی دان یان نەدانی خەڵاتت، دەینیرێت بۆ وەزیر.
ئەم پڕۆگرامە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1984ەوە، بڕی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری داوە بە زیاتر لە 125 کەس لە سەرانسەری جیهاندا کە زانیاری کردارییان پێشکەش کردووە و یارمەتی چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای داوە.
You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.
بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە
ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+
بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە
ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+